لوبۆف: دۆخی مێسی وەک زێدانە و نابێت باڵۆندۆری پێبدرێت

ئەستێرەی دێرینی هەڵبژاردەی فەرەنسا، فرانک لوبۆف جەخت لەوە دەکاتەوە، دەبێت خەڵاتی باڵۆندۆر بە یاریزانێکی خاوێن بدرێت، نەک لیۆ مێسی کە لە وەرزی ڕابردوو کارتی سوور بەڕوویدا بەرزکراوەتەوە.

لوبۆف لەچاوپێکەوتنێکدا بە “تێلی فوت”ی فەرەنسی ڕاگەیاندووە، “ساڵانی 2000 و 2006 زینەدین زێدان خەڵاتی باڵۆندۆری پێنەبەخشرا، لەبەرئەوەی لەهەریەکێک لەو دوو ساڵەدا کارتی سوور بەڕوویدا بەرزکرابووەوە”.

هەروەها دەڵێت، “مێسی بەهەمان شێوە لە جامی سوپەری ئیسپانیا بەهۆی لێدانی یاریزانێکی ئەتلەتیک بلباو، کارتی سوور بەڕوویدا بەرزکرایەوە، ئەگەر ئێمە خەڵاتەكەمان بە زیزۆ نەدابێت لەبەرئەوەی کارتی سووری وەرگرتووە، کەواتە نابێت بە مێسی-ش بدرێت”.

سەرچاوەکان پێیانوایە بۆچوونەکانی لوبۆف لۆژیکی نییە، بەوپێیەی ئەگەر کارتی سووری وەرگرتبێت زیانبێت لە ژیانی وەرزشیی، بەڵام لەهەمان کاتدا یاریدەی یانەکەی داوە بۆ بردنەوەی ناسناوی کۆپا دێل رێ.

بابەتی پێشتر

پاریس ئامادەیە ئاڵوگۆڕێکی گەورە لەگەڵ بەرشلۆنە بکات

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید لە قەیرانی داراییەوە بۆ قەیرانێکی نەناسراو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێلێ نەخۆشخانەی بەجێهێشت

ئەفسانەی ئەفسانەکانی جیهان، پێلێ نەخۆشخانەی بەجێهێشت و لەژێر سەرپەرشتیی پزیشکیدا ڕەوانەی ماڵەکەی کرایەوە. ئیدسۆن ئارانتیس دی ناشیمێنتۆی ناسراو…
Total
0
Share