بنزیمە، ڕیاڵ مەدریدی ناچارکردووە

پێکانی کەریم بنزیمەی فەرەنسی کێشەی هونەری بۆ پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید دروست دەکات، ئیدارەی یانەکە ناچارن هێرشبەرێکی دیکە بکڕن.

کەریم بنزیمەی فەرەنسی بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی بەشداریی مۆندیالی 2022ی قەتەر بکات، هۆکارەکەش هەمان ئەو پێکانەیە کە لەپێشوودا بە درێسی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە دووچاری هاتووە.

بەپێی زانیارییەکانی “تریبونا”، ڕۆدریگۆی بەڕازیلی لە پێکهاتەی شاهانە دەتوانێت پێگەی بنزیمە پڕبکاتەوە، بەڵما ئەم چارەسەرە یەکێک نییە لە بژاردە گرنگەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی، چونکە لە ئێستادا بارودۆخەکە جیاوازە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، تاوەکو کۆتایی وەرز ڕێگەیەکی دوور لەبەردەم ڕیاڵ مەدریددایە، بۆیە ناچاربوونن لەوە زیاتر چاوەڕوانی بنزیمە و دووبارەبوونەوەی پێکانەکانی نەکەن و بیریان لە کڕینی هێرشبەرێکی سەرەڕم کردووەتەوە، چەندین ناوی وەک هالاند، رافائێل لیاو، ڤیکۆر ئۆسیمین دەستنیشانکراون.

بابەتی پێشتر

ئاراوخۆ کەی دەگەڕێتەوە؟ ئورۆگوای بڕیاردەدات..

بابەتی دواتر

ئێران لەبارەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان چی دەڵێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share