ئایا تۆپی ئاڵتونی بۆ بنزیمە دەبێت؟

لە ئیسپانیا و فەرەنسا، هەڵمەتێك بۆ پشتگیریكردن لە كەریم بنزیمە دەستیپێكردووە تا تۆپی ئاڵتونی پێبدرێت.

لە ئێستادا دەنگدانی ڕۆژنامەنووسان بۆ دیاریكردنی براوەی تۆپی ئاڵتونی دەستیپێكردووە و كەسایەتییە گەورەكانیش دەیانەوێت كاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی باشترین یاریزانی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ دروستبكەن.

زەینەدین زیدانی فەرەنسی پشتگیری بنزیمەی هاونیشتمانی دەكات و پێیوایە شایستەی بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتونە.

بەهەمان شێوە كارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری ریاڵ مەدرید و فلۆرێنتینۆ پێرێز-ی سەرۆكیش پشتگیری ئەوە دەكەن خەڵاتەكە بدرێتە بنزیمە.

ڕۆبێرتۆ كارلۆس-ی بەرازیلیش پێیوایە كەریم بنزیمە شایستەی ئەوەیە خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی پێبدرێت.

ئەمە جگە لەوەی هەریەك لە ڕۆژنامەكانی ماركا و ئەی ئێس-ی ئیسپانی پشتگیریی كەریم بنزیمە دەكەن تا براوە بێت.

بابەتی پێشتر

سلێمانی دەبێتەوە ناوەندی گفتوگۆ نیشتمانییەكان

بابەتی دواتر

بەشێك لە تووشبووانی كۆرۆنا لە ڕاپەڕین ڕەوانەی سلێمانی دەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایرن میونشن ڕۆناڵدۆی ناوێت

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گرێبەستكردن لەگەڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ڕەتدەكاتەوە. ڕۆناڵدۆ بڕیاریداوە لەگەڵ مانچستەر یونایتد بەردەوام نەبێت و…
Total
0
Share