11 یاریزانی میلان لە یاریكردن دووردەكەونەوە

ڕۆژ لەدوای رۆژ كێشەكانی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی گەورەتر دەبن و یاریزانی زیاتر لە ڕیزەكانی دووردەكەونەوە.

پزیشكەكانی یانەی میلان ئاشكرایانكرد، ئیبراهیم دیاز تووشی كۆرۆنا بووە و لە یارییەكەی هیلاس ڤیرۆنا دوورخراوەتەوە كە بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 9:45 خولەك ئەنجامبدرێت.

بەوەش ژمارەی یاریزانە دووركەوتووەكانی میلان بۆ یارییەكەی هیلاس ڤیرۆنا گەیشتە 11 یاریزان.

پێش ئیبراهیم دیاز، هەریەك لە یاریزانان، ئیبراهیمۆڤیچ، فلۆرێنزی، باكایۆكۆ، میسیاس، تیۆ هێرناندێز، ماینیان، كالابریا، ماڵدینی، كرۆنیچ و لیاو بەهۆی پێكانەوە لە یاریكردن دابڕابوون.

ئەی سی میلان لەخولی ئیتاڵیا لەپلەی دووەمی ڕیزبەندیدایە و حەوت یاریی كردووە، شەش بردنەوە و یەكسانبوونێكی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) وێستهام یاریی لوتکه‌ی برده‌وه‌ و لیڤه‌رپوڵی له‌ دووه‌مه‌وه‌ کرده‌ چواره‌م

یانەی وێستهامی ئینگلیزی لە یاریگای ئۆڵیمپی له‌نده‌ن ڕووبەڕووی لیڤه‌رپوڵ بووەوە، ئەستێرەکانی داڤید مۆیس بردنەوەیەکی گەورەیان تۆمارکرد. ئەمڕۆ یەکشەممە،…
Total
0
Share