ڕوسیا داوا لە تاڵیبان دەكات شەڕی داعش بكات

ڕوسیا خوازیارە تاڵیبان شكست بە داعش بهێنێت “وەك پێشتر بەڵێنی دابوو”.

حكومەتی ڕوسیا ترسی هەیە لە بەهێزبوونی پێگەی داعش و گروپە توندڕەوەكان لە ئەفغانستان و پەڕینەوەیان بۆ وڵاتەكەی و دروستكردنی پشێوی.

بۆ ڕێگریكردن لەو مەترسییە، ڕوسیا داوا لە بزوتنەوەی تاڵیبان دەكات شەڕی ڕێكخراوی داعش بكات و بەسەریدا زاڵببێت و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە پێشتر تاڵیبان ئەو بەڵێنەی داوە.

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، “ڕوسیا هەست بە دڵەڕاوكێ دەكات چونكە چالاكیی ڕێكخراوی داعش پاشەكشە ناكات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە لەپێناو تاوتوێكردنی دۆخەكە و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكاندا، ڕۆژی 20ی ئەم مانگە كۆبوونەوەیەكی نێودەوڵەتی سازدەدرێت كە نوێنەرانی تاڵیبان و چین و ئێران و پاكستان و هندستان بەشداریی تیادا دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرژی لەنێوانیاندا دروستبوو
ڤیدیۆ.. پۆلیسی پۆڵەندا بە کوردی داوا لە کۆچبەران دەکات لە سنوورەکان دووربکەونەوە

دوای کۆبوونەوەی کۆچبەران لەسەر سنووری پۆڵەندا و رێگریكردن لێیان بۆ تێپەڕبوون، ‏گرژی لەنێوان کۆچبەران و پۆلیسی پۆڵەندا دروستبوو،…
Total
0
Share