پۆڵەندا بڕیارێکی قورس لە دژی تێپەڕبوونی پەنابەران دەدات

ئەنجومەنی وەزیرانی پۆڵەندا پێشنیازی کردووە بۆ دروستکردنی دیوارێبەندک بە درێژایی سنوورەکانی لەگەڵ بیلاڕوسیا بۆ ڕێگری لە تێپەربوونی پەنابەران.

وەزارەتی ناوخۆی پۆڵەندا ئاشکرایکردووە، جێبەجێكردنی پێشنازەکە 400 ملیۆن یۆرۆی تێدەچێت و لە ئەگەری دروستکردن و تەواوکردنی دیواربەندەكە، ڕێگا لە پەنابەران دەگرێت لە وڵاتانی دراوسێوە بچنە خاکی پۆڵەنداوە.

پێشنیازەکەی وارشۆ ڕاستەوخۆ بۆ ڕێگریکردنە لەو پەنابەرانەی ئەمدواییە لە بیلاڕوسیاوە چوونەتە خاکی پۆلەنداوە و لەوێشەوە بۆ ئەڵمانیا.

بەپێی زانیارییەکانی میدیا پۆڵەندییەکان لەگەڵ قبوڵکردنی پێشنیازەیاساکە، وەزارەتی ناوخۆی پۆڵەندا دەستدەکات بە تەواوکردنی ڕێکارەکان بۆ دروستکردنی دیوارەکە.

پێشتر پۆڵەندا سزای قورس و دیپۆرتکردنەوەی دابوو بە گوێی ئەو کەسانەدا کە دەیانویست لە بیلاڕوسیاوە بچنە ئەو وڵاتە، بەڵام ئەوە ڕێگریینەكرت لەو کەسانەی دەیانویست لەڕێگای پۆڵەنداوە بچنە یەکێک لە وڵاتە ئەوروپییەکان.

تا ئێستاش سەدان پەنابەری کورد و عێراقی و ئەفغانی لە سنوورەکانی پۆڵەندا و بیلاڕوسیاوە گیریانخواردووە و دەیانەوێت لە دەرفەتێکدا خۆیان بگەیەننە وڵاتی پۆڵەندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئەرکی تۆم باراک وەک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا لە سوریا کۆتاییدێت بەڵام لە ئەرکەکەی دەمێنێتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، سەرەڕای تەواوبوونی ئەرکەکەی، بەڵام تۆم باراک لە سوریا و عێراق لە ئەرکەکەی بەردەوامدەبێت. مارکۆ…
زیاتر ببینە

ئەمریکا و چوار وڵاتی ئەوروپی ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان لەبارەی هێرشەکانی سەر هەولێر بڵاوکردەوە

وەزیرانی دەرەوەی هەریەکە لە وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیتالیا لەبارەی هێرشەکانی سەر هەولێر ڕایانگەیاند پاڵپشتیی حکومەتی…
Total
0
Share