سعودییەکانی نیوکاسڵ داوای سێ یاریزانی بەرشلۆنەیان کردووە

یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی خواستی لەسەر سێ یاریزانی یانەی بەرشلۆنە نیشانداوە، بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندییان بە بەڕێوەبەرانی یانە کەتەلۆنییەکەوە کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی “دیاریۆ سپۆرت”، خاوەندارێتی سعودیی یانەی نیوکاسڵ کە ماوەی چەند ڕۆژێکە دەستیان بەکارەکانیان کردووە، یەکەمین هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی کلیمۆنت لۆنگلێت-ی فەرەنسی بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە و دوو یاریزانی دیکەی یانە ئیسپانییەکە بووە.

دووانەکەی دیکە پێکهاتوون لە فیلیپی کۆتینیۆ و ساموێل ئومتیتی، بەڵام تاوەکو ئێستا ئیدارەی خوان لاپۆرتا وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی سعودییەکانی نەداوەتەوە.

لۆنگلێتی تەمەن 26 ساڵ، پێنج وەرزە پەیوەندی بە بارساوە کردووە، لەم وەرزەدا لەپلانەکانی ڕۆناڵد کومان دوورخراوەتەوە و تەنها چوار ڕووبەڕووبوونەوەی بۆ یانە کەتەلۆنییەکەی ئەنجامداوە.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە پلانی بۆ پێنج یاریزانی بێبەرامبەر داڕشتووە

بابەتی دواتر

هەڵگرتنی ڤیزای نێوان عێراق و ئێران دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share