كۆژانی ژنانی میدیاكار دەكرێت بە كورتە فیلم

“چیرۆكەكانی تاریكی” ناوی ئەو كورتە فیلمەیە كە پرسی ئازادیی ڕۆژنامەوانی و ڕێگرییەكانی بەردەم ژنانی میدیاکار و ئەو توندوتیژییانەی ڕووبەڕوویان دەبنەوە، تاوتوێدەكات.

كورتە فیلمەكە لەلایەن ستافێكی كوردەوە لە سلێمانی بەرهەمدەهێنرێت. هەوراز محەمەد پرۆدیوسەر و یەكێك لە دوو سیناریستەكەی كورتە فیلمەكە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دوا و باسی وردەكاریی بەرهەمەكەی كرد و ڕایگەیاند، لەگەڵ مەنسوور تەیفوری بە هاوبەشیی سیناریۆی كورتە فیلمەكەیان نووسیوە و خەیبەر ڕەفیق كاری دەرهێنانی كردووە.

لەبارەی نواندن و ئەو ئەكتەرانەی بەشداریی كورتە فیلمەكەیان كردووە، هەوراز محەمەد وتی، “چریکە عەبەڕەش، ڕووبار خالید، خەسرەو حەمەکەریم، جەبار محەمەد و کۆچەر ڕەئووف” ڕۆڵگێڕە سەرەکییەكانی كورتە فیلمەكەن.

ڕێكخراوی ئینتەرنیوزی ئەمریكی سپۆنسەریی بەرهەمهێنانی كورتە فیلمەكەی كردووە و سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان، هاوكاری ستافی بەرهەمهێنەر بووە.

“چیرۆكەكانی تاریكی” ماوەكەی 11 خولەكە و دیمەنەكانی لە شاری سلێمانی وێنەگیراون، بڕیارە مانگی داهاتوو لە ڕێوڕەسمێكی فێستیڤاڵ‌ئامێزدا لە سلێمانی نمایشبكرێت.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی هاوپەیمانی كوردستان: كورسییەكی دیكەمان لە موسڵ بەدەستهێناوە

بابەتی دواتر

كازمی هێزە ئەمنییەكانی ڕاسپارد هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە بۆ پاراستنی سندوقەكانی دەنگدان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوپەیەکی دێرین دۆزرایەوە

کوپەیەکی سەردەمی ساسانییەکان لە ناوچەیەكی کۆیە دۆزرایەوە. بە هەوڵی کارمەندانی فەرمانگەی کەلەپوور و شوێنەواری کۆیە، کوپەیەکی سەردەمی ساسانییەکان…
Total
0
Share