بەتەمەنترین ژنی جیهان مرد

بەتەمەنترین ژنی جیهان كە ژاپۆنی بوو، لە تەمەنی 119 ساڵیدا مرد.

كەین تەناكا ژنێكی ژاپۆنی بوو، لە دووی كانوونی دووەمی ساڵی 1903دا لە هەرێمی فوكووكا لە ژاپۆن لەدایكبووبوو. كەین تا ماوەیەك لەمەوبەر بە تەندروستییەكی باشەوە دەژیا و یاریی تاوڵە و هاوشێوەكانی دەكرد، هاوكێشە و مەتەڵی بیركارییانەی شیكاردەكرد و چوكلێت و سۆدای دەخوارد و دەخواردەوە، بەڵام دواتر دۆخی تەندروستیی تێكچوو و خرایە ژێر چاودێرییەوە.

ئەو ژنە ژاپۆنییە ماوەی 100 ساڵ بوو هاوسەرگیری كردبوو، چوار منداڵی هەیە و منداڵێكی تریشی لەخۆگرتووە و بەخێویكردووە.

كەین لە تەمەنی گەنجیدا چەندین شوێنكاری بەڕێوەبردووە، لەوانە خواردنگەی مەعكەرۆنی و كێك. ساڵی 2019 كاتێك تۆماری گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان كەین تەناكای وەك بەتەمەنترین كەسی جیهان پۆلێنكرد، لێیانپرسی، خۆشترین ساتەكانی ژیانی كەی بوون؟، لە وەڵامدا كەین وتبووی، “ئێستا”.

بەپێی میدیای ژاپۆنی، كەین لە ژیانیدا بەیانیان كاتژمێر شەش لە خەو هەستاوە و كاتەكانی دوانیوەڕوانیشی لە خوێندنی بیركاری و شیكاریكردنی هاوكێشەكانی و خۆشنووسیدا بەسەربردووە.

پێش كەین تەناكا، بەتەمەنترین مرۆڤی جیهان پیاوێك بوو بە ناوی ماسازو نوناكا كە ساڵی 2019 لە تەمەنی 113 ساڵیدا گیانی لەدەستدابوو.

بابەتی پێشتر

كورد پیرۆزبایی بەسەر "هاوڕێ" ماكرۆندا باراند

بابەتی دواتر

بۆ دووەم ڕۆژ خۆبەخشانی تەندروستیی سلێمانی دژی جیاوازی لە دامەزراندنیان گردبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share