ئەمشەو پاریس و مۆناكۆ یاریی لوتكە دەكەن

ئەمڕۆ لەخول و پاڵەوانێتییەكانی ئەوروپا چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن.

لە خولی ئینگلتەرا تۆتنهام لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر نۆتینگهام یاریی دەكات.

تۆتنهام چوارەمە و نۆتینگهام دوانزەیەمە.

لەخولی ئیسپانیاش هەردوو گەورەكە یارییان هەیە، بەرشلۆنە میوانداری بەلەد وەلید دەكات.

ڕیاڵ مەدریدیش ڕووبەڕووی ئیسپانیۆل دەبێتەوە.

ڕیاڵ مەدرید دوو یاریی كردووە و هەردووكی بردۆتەوە.

بەرشلۆنەش دوو یاریی كردووە بردنەوەیەك و یەكسانبونێكی هەیە.

لە فەرەنساش پاریس یاریی لوتكە بەرامبەر مۆناكۆ ئەنجام دەدات.

پاریس بە سێ یاریی نۆ خاڵی كۆكردۆتەوەو مۆناكۆش چوار خاڵی هەیە و دوانزەیەمە.

لە پێنج یاریی ڕابردوودا سێ جار مۆناكۆ لە پاریسی بردۆتەوە.

ئەم وەرزە لەوەتەی گالیتێ بووە بە ڕاهێنەری پاریس ئاستی یانەكە زۆر باش بووە و هەرسێ هێرشبەرەكەش لە گۆڵ كردن و گۆڵ دروستكردندا نمونەیی دەردەكەون.

ئامانجی ڕاهێنەری پاریس و یاریزانەكان ئەوەیە لەم وەرزەدا هیچ یارییەك لە خولی فەرەنسا نەدۆڕێنن.

 

 

خولی ئینگلتەرا

نۆتینگهام – تۆتنهام ٦:٣٠

خولی ئیسپانیا

بەرشلۆنە – بەلەد وەلید ٨:٣٠

ئیسپانیۆل – ڕیاڵ مەدرید ١١:٠٠

خولی ئیتاڵیا

فیۆرینتینا – ناپۆلی ٩:٤٥

خولی فەڕەنسا

پاریس سانجێرمان – مۆناكۆ ٩:٤٥

بابەتی پێشتر

تین هاگ هیچ لەسەر ڕۆناڵدۆ ناڵێت

بابەتی دواتر

میلان گرێبەستێکی لەگەڵ یانەی شالکە کۆتایی پێهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فاتی به‌رشلۆنه‌ی شۆک کرد

ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵکشاوی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، ئانسو فاتی هێشتا قۆناغی چاره‌سه‌ربوونی تێنه‌په‌ڕاندووه‌ و تاوه‌کو مانگێکی دیکه‌ش ناتوانێت به‌شداریی چالاکییه‌کانی وه‌رزی…
Total
0
Share