یوڤیچ: کە گرتەکانم لە ئینتراخت فرانکفۆرت لێدەدەمەوە، دەڵێم “چیم بەسەرهاتووە”

یوڤیچی هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید پێیوایە، ئەگەر لە ڕیاڵ سەرکەوتوو نەبێت لە یانەیەکی دیکە سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت

هێرشبەری سڕبی یانەی ڕیاڵ مەدرید، چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئەنجامدەدات، لە وەڵامەکانیدا ئاماژە بەو ئاستەنگییانە دەکات کە لە مەدرید ڕوبەڕوی بوونەتەوە.

هێرشبەرە سڕبیەکە بە یادەوەریەکانیدا دەچێتە و نهێنیەکانی پشت گواستنەوەی لە ئینتراخت فرانکفۆرت بۆ ڕیاڵ مەدرید ئاشکرادەکات، دانیشی پێدادەنێت لە مەدرید کەوتووەتە ژێر کاریگەری میدیاکانی ئیسپانیا و سڕبیاوە و فشارێکی توندی میدیایی لەسەرە، لەگەڵ ئەوەشدا بەڵێندەدات ئەوپەڕی هەوڵبدات لە پێناو بەدەستهێنانی متمانەی زینەدین زێدانی ڕاهێنەر.

لە چ قۆناغێکدا هەستتکرد لە بواری تۆپی پێ شتێکی گەورەت پێدەکرێت؟

بە ڕاشکاوی پێتان دەڵێم کە هەرگیز گومانم لە تواناکانم نەبووە، باوەڕم بەوەیە خاوەن خەسڵەتی هونەری ناوازەم و دەتوانم ڕۆڵی گەورە بگێڕم، باوەڕم بەوەیە باشترینم، هەمیشە چاوەڕێی چانسێک بووم، لە بەنفیکا پێمنەدرا و لە ئینتراخت فرانکفۆرت وەرمگرت، هەندێجار پێویستت بەوەیە کەسێکی چانسداربیت بۆ ئەوەی هەلی یاریکردنت پێبدرێت، بەڵام من لەگەڵ ئەوەشدا لە ڕەوتی ژیانی وەرزشیم ڕازیم.

چ گۆڵێک لەنێو سەرجەم گۆڵەکانتدا گرنگترینە؟

ڕەنگە ئەو گۆڵەی لە قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی ئەڵمانیا بەرانبەر شالکە تۆمارم کرد گرنگترین بێت، بەهەمان شێوە ئەو گۆڵەی بە درێسی ڕیاڵەوە بەرانبەر لیگانێس تۆمارمکرد، چونکە هەموو یاریزانێک ناتوانێت لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید گۆڵ تۆماربکات.

 

لێپرسراوی کارەکانم پەیوەندی پێوەکردم و وتی لە ڕیاڵ مەدریدەوە گرێبەستێکت پێگەیشتووە، منیش پێموت، تکایە چیتر گاڵتەجاڕیم پێمەکە و تکایە ڕاوەستە

 

بیستومانە کاتێک ڕیاڵ مەدرید بۆندی پێشکەشکردوویت تۆ لە ڕێگەبوویت بۆ ماڵەوە، هەستت بەچی کرد؟

پێتان دەڵێم بابەتەکە چۆن بوو.. لێپرسراوی کارەکانم پەیوەندی پێوەکردم و وتی لە ڕیاڵ مەدریدەوە گرێبەستێکت پێگەیشتووە، منیش پێموت، ” تکایە چیتر گاڵتەجاڕیم پێمەکە و ڕاوەستە”، بەڵام ئەو پێی وتم بەجدی بۆندەکەی پێگەیشتووە و لەبەردەستیدایە و پێویستی بە بیرکردنەوە و بڕیاری منە، لە خۆشیدا وەک شێتم لێهات و تەنها چەند ڕۆژێکم لەبەردەمدابوو بۆ بڕیاردان، ڕیاڵ مەدرید یانەیەک نییە ڕەتبکرێتەوە، لە ژیاندا یەکجار چانسی وەهات پێدەگات و سەرکەوتن لەم یانەیە زۆر قورسە.

ئێستا هەست بە بێزاری دەکەیت لە بۆچوونی میدیاکان و هاندەران؟

زۆر بە ڕوونی و بەبێ شاردنەوە پێتان دەڵێم، نەخێر بێزارنیم، ئەوەی لەبارەی منەوە دەنوسرێت زۆر بێبەهان، گرنگترین بۆچوون بەلامەوە بۆ ئەوانەن کە نزیکن لێمەوە، من کەسێکم تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هێندە بەکارناهێنم، بەڵام کاتێک ئینستاگرام دەکەمەوە یەکەم شت ئەو بابەتانە دەخوێنمەوە کە باس لە ژیانی تایبەتیم دەکەن، نەک ئەوەی پەیوەندیدارە بە ژیانی وەرزشیمەوە لە ڕیاڵ مەدرید، پێموایە لە سڕبیا دەبێت شانازی بکەن کە یاریزانێکی وەک منیان لە ڕیاڵ مەدرید هەیە.

 

ئەو یاریزانانەی ئەزموندارن بە زەحمەت لە پێکهاتەی سەرەکیدا جێگەی خۆیان دەکەنەوە، دەبێت یاریزانێکی وەک من تەمەن 22 ساڵ تەنها 60 ملیۆنی پێدراوە چی بکات؟!

 

میدیاکانی سڕبیا لەبارەتەوە چی دەنوسن؟

کاتێک لەبارەمەوە دەنوسن ڕەشبینن، دڵنیام لە داهاتوودا هەموو شتێک باشدەبێت، هەوڵم زۆردا بە ماندوبوونی خۆم لە پێکهاتەی یانەکەم جێگەی خۆم بکەمەوە، بەڵام لەم بارودۆخەدا زۆر قورسە بتوانم بە ئامانجەکەم بگەم، ئەگەر ئەم کارە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید نەکەم لە یانەیەکی تر دەیکەم.

دوو گۆڵت کردووە و دوو گۆڵیشت ڕەخساندووە، پێتوایە ئەوە بەس بێت بۆ بەدەستهێنانی متمانەی زێدان؟

هەمیشە لەگەڵتاندا ڕاستگۆ دەبم.. لەم وەرزە ڕازی نیم، نەک هەر ئەوە، بەڵکو لە ڕێڕەوی وەرزشیم لە ڕیاڵ ڕازی نیم، دڵنیام دەتوانم لە داهاتوودا بەرەوپێشبچم، هەندێجار سەیری گرتە ڤیدیۆییەکانم دەکەمەوە لە ئینتراخت فرانکفۆرت و لە خۆم دەپرسم، چیم بەسەرهاتووە؟ لێرەدا دووبارە دەڵێم، تۆ ئێستا لە ڕیاڵ مەدرید یاریدەکەیت، ئەو یاریزانانەی ئەزموندارن بە زەحمەت لە پێکهاتەی سەرەکیدا جێگەی خۆیان دەکەنەوە، دەبێت یاریزانێکی وەک من تەمەن 22 ساڵ تەنها 60 ملیۆنی پێدراوە چی بکات؟! لێرە فشارەکان زۆر قورسن، لە جەنگێکی گەورەدام و تاوەکو ئێستا سەرکەوتنم بەدەستنەهێناوە، هیوادارم بارودۆخم گۆڕانکاری بەسەردابێت.

بابەتی پێشتر

وردەکاریی ئامادەکردنی ڕەشنوسی بودجەی 2021ی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

فڕۆكەیەكی ئەندەنوسی بێسەروشوێن دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share