تەندروستیی سلێمانی: هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە سلێمانیدا نییە

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، “هیچ حاڵەتێکی گوماناویی تای خوێنبەربوون لە سنووری سلێمانی تۆمارنەکراوە”.

د. هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هیچ حاڵەتێکی گوماناویی تای خوێنبەربوون لە سنووری سلێمانی تۆمارنەکراوە

وتیشی، “ساڵانە لەکاتی بۆنەکاندا بەتایبەت جەژنەکان رێکار و رێنمایی تایبەت بۆ خۆپاراستن دەردەچێت بەتایبەت بۆ بەدووربن لە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون”.

باسی لەوەشکرد، “پێویستە هاوڵاتییان خۆیان لە کڕینی گۆشتی مۆرنەکراو بەدووربگرن، هەروەها لەو گۆشتانەش کە لەسەر رێگاکان دەفرۆشرێن یان ئەوانەی لە دەرەوەی سلێمانی و هەرێمەوە هاوردەدەکرێن”.

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی، ئەوەشی وت، “پێویستە ئەو هاوڵاتییانەی ئاژەڵیان هەیە پاک رایانبگرن و لەگەڵ ئەوەشدا پشکنینیان بۆ بکەن و بە دەستکێشەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارێك لەبارەی هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندووەوە جێبەجێدەكرێت

یەكێتیی هاوردە و ناردنكارانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت،بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیرانیان بەدەستگەیشتووە دەربارەی هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندوو هەر كەس ئارەزوومەندە دەتوانێت سوودمەندبێت.…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح: جەخت لە پاراستنی فەرهەنگی ‏پێکەوەژیانی ئایینەکان دەکەمەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح، ‏پیرۆزبایی لە کریستیانەکانی جیهان، عێراق و هەرێمی کەردستان…
Total
0
Share