توێژینەوەیەک: پەیڕەوکردنی رێگەیەک مەترسییەکانی مەرگی پێشوەختەی بۆماوەیی کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێت، یەک رێگە هەیە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی مەرگی پێشوەختەی بۆماوەیی بە رێژەی 62% و ئەوەش پەیڕەوکردنی ژیانی تەندروستە.

دکتۆر شیو لی راگری کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی زیجیان لە چین و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەیە و باسی لەوەکردووە، هەر کەسێک ژیانێکی تەندروست بژی ئەوە مەترسییەکانی مەرگی پێشوەختەی بۆماوەیی لەسەر کەمدەبێتەوە.

ئەوەی گرنگە، شێوازی ژیانی تەندروستە، کە خۆی لە خۆراکی تەندروست (خواردنی زۆری ریشاڵەکان و میوە و سەوزە و کەم خواردنی کاربۆهایدرایت و چەورییەکان و دوورکەوتنەوە لە دوکەڵ و خواردنەوەی کهولی) خەوی تەندروست، (7 بۆ 9) کاتژمێر، ئەنجامدانی وەرزشی رۆژانە، دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆنترۆڵی جۆری لەبارەی ئەو شرووبەی ژمارەیەک منداڵی کوشتووە روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە ئەو شروبەی بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی 18 منداڵ بڵاوکردەوە رایگەیاندووە،…
Total
0
Share