سەلاح لە لیڤەرپوڵ دەڕوات؟ یۆرگن کلۆپ دەرگا بەڕوویدا دەکاتەوە، بەڵام..

یۆرگن کلۆپ پێی وایە هیچ هۆکارێک نییە بۆ ڕۆیشتنی محەمەد سەڵاح لە لیڤەرپوڵ

ڕاهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوڵ، یۆرگن کلۆپ پێی وایە هیچ هۆکارێک نییە بۆ ڕۆیشتنی محەمەد سەڵاح و لەهەمان کاتدا دەرگا بەڕوویدا داناخات.

بەر لە ڕوبەڕوبوونەوەی وێست برۆمیچ ئالبیۆن، کلۆپ بە میدیاکانی ڕاگەیاند :” تاکە هۆکارێک ئەگەر بوونی هەبێت بۆ ڕۆیشتنی سەڵاح، کەشوهەوای لیڤەرپوڵە، دەکرێت لەو هۆکارە زیاتر بوونی هەبێت؟”.

هەروەها دەڵێت، ” لیڤەرپوڵ یەکێکە لە گەورەترین یانەکانی جیهان، موچەی باش دەدەینە یاریزانان، خاوەنی یاریگا و هاندەری ناوازەین، بەهیچ شێوەیەک ڕێگری لە یاریزانان ناکەین و ناچاریان ناکەین لێرە بەردەوامبن، ئەگەر یەکێک بیەوێت بڕوات ئێمە ناتوانین ڕێگەی لێبگرین، بەڵام تێناگەم هەر کەسێک لێرە بێت بۆچی دەیەوێت بڕوات؟”.

وەڵامەکانی کلۆپ هاوکاتە لەگەڵ لێدوانەکانی محەمەد سەڵاح لەبارەی پەیوەندیکردن بە یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە، لەم بارەیەوە دەڵێت، ” ئەو بابەتە بۆ من هیچ گرنگ نییە، گرنگ بەلامەوە محەمەد سەڵاحە”.

لەم وەرزەدا فرعەونەکەی لیڤەرپوڵ 13 گۆڵی تۆمارکردووە و بەهێزەوە گەڕاوەتەوە لوتکەی ڕیزبەندی گۆڵکارانی پریمەرلیگ، یانەی لیڤەرپوڵیش بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ لە کۆی 14 یاری لوتکەی ڕیزبەندی خولەکەی گرتووە.

بابەتی پێشتر

ئایا مێسی دەتوانێت لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 لە بەرشلۆنە بڕوات؟

بابەتی دواتر

ڕزگاربوویەكی ئێزدی: دراوسێكانمان بوونە دڕندە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share