داهاتووی ئاراوخۆ و كۆندی بە چی دەگات؟

ئاراوخۆی بەرگریكاری بەرشلۆنە پێكانەكەی قورسە و تا ئێستا بڕیاری كۆتایی نەداوە بۆ ئەوەی نەشتەر گەریی بكات یاخود چارەسەری پزیشكی.

ئاراوخۆ لە یارییەكەی ئێران توشی پێكانێكی قورس هات و دەستبەجێ یاریگای جێهێشت و گەڕایەوە بۆ ئیسپانیا.

لە ئێستادا ئەو یاریزانە لەبەردەم دوو ڕێگەدایە، یاخود نەشتەرگەریی دەكات و بەیەكجاری كۆتایی بە پێكانەكەی دەهێنێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە لە مۆندیالیش دادەبڕێت.

یاخود پشت بە چارەسەری پزیشكی و سروشتی دەبەستێت كە ئەوەش گەڕانەوەی بۆ ئاستی بەرزی پێشووی مسۆگەرنییە و ئەگەر سەرهەڵدانەوەی پێكانەكەی هەیە.

تا ئێستا ئاراوخۆ بڕیاری كۆتایی نەداوە بۆ یەكلایی كردنەوەی داهاتووی خۆی.

هەرچی كۆندی بەرگریكاریشە پێكانەكەی زۆر قورس نییەو نزیكەی سێ هەفتە دووری دەخاتەوە.

ئامانجی تیمی پزیشكی ئەوەیە كۆندی بۆ كلاسیكۆ ئامادە بكەن.

بابەتی پێشتر

ئینریكی هەڕەشە لە پورتوگال دەكات

بابەتی دواتر

بەم پێنج ڕێگایە، ڕێژەی زیرەکی منداڵەکەت بەرزبکەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌ دوو گۆڵی سه‌ڵاح یاریی لووتکه‌ی له‌ تۆتنهام برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (15)ی خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر‌ تۆتنهام…
Total
0
Share