دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا مەرجی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا بۆ دەستبەرداربوونی دەسەڵاتەکەی و جێهێشتنی وڵاتەکەی رەتدەکاتەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، رۆژی 21 ی مانگی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا کردووە و داوایلێکردووە دەست لە دەسەڵاتەکەی هەڵبگرێت و وڵاتەکەی جێبهێڵێت و لە بەرامبەردا خۆی وڵاتێک هەڵبژێرێت خۆی و کەسە نزیکەکانی بۆی بچن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە پەیوەندییەکەدا مادۆرۆ بە داواکەی ترەمپ رازیبووە، بەڵام بەو مەرجەی سزاکانی سەر وڵاتەکەی کۆتاییان بێت، ئەو دۆسیانەی لە دادگای نێودەوڵەتی لە دژی کراونەتەوە هەڵبگیرێن، بەڵام ترەمپ بە بەشێک لە داواکانی رازی نەبووە و یەک هەفتەش مۆڵەتی داوەتێ بۆ جێهێشتنی وڵاتەکەی.
ئاشکراشیکرد، لە رۆژی هەینییەوە مۆڵەتەکەی ترەمپ کۆتاییهاتووە، هەر بۆیە لە رۆژی دواترەوە ئاسمانی وڵاتەکەی داخستووە.