دوای چەند کاتژمێرێک لە تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردن، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، ئاستی دەنگدان لەسەرتاسەری عێراقدا %41 بووە.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان بەرزترین ئاستی دەنگدان لە پارێزگای دهۆک بووە بە ڕێژەی %54 و نزمترین ئاستی دەنگدانیش لە بەغداد و سلێمانین کە نەگەیشتووەتە لە %40.
ڕێژەی دەنگدان لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق بەمشێوەیە بووە:
پارێزگای دهۆک %54
پارێزگای هەولێر %46
پارێزگای سلێمانی %37
پارێزگای کەرکوک %44
پارێزگای بەسرە %40
پارێزگای میسان %43
پارێزگای قادسییە %42
پارێزگای زیقار %42
پارێزگای نەجەف %41
پارێزگای موسەنا %44
پارێزگای بەغداد – بەشی رەسافە %31
پارێزگای بەغداد – بەشی کەرخ %34
پارێزگای بابل %46
پارێزگای دیالە 46%
پارێزگای ئەنبار 43%
پارێزگای واست 44%
پارێزگای سەڵاحەدین 48%
پارێزگای نەینەوا 42%