(ڤیدیۆ) ئیتاڵیا پلەی سێیەمی خولی نەتەوەکانی ئەوروپای بەدەستهێنا

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا یاریی پلەی سێیەمی خولی نەتەوەکانی ئەوروپای بەرامبەر بەلجیکا ئەنجامدا و بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە یاریگای سانسیرۆ – جوسێپی میاتزا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا میوانداریی هەڵبژاردەی بەلجیکای کرد، ئیتاڵییەکان بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەیان تۆمارکرد و پلەی سێیەمی خولەکەیان بەدەستهێنا.

گۆڵەکانی سکوادرا ئازۆرا لە خولەکەکانی 47 و 65 لەلایەن نیکۆلۆ بارێلا و دۆمینیکۆ بێراردی (پەناڵتی) تۆمارکران، تاکە گۆڵەکەی بەلجیکاش لە خولەکی 87 لەلایەن چارلیس دی کیتیلاری-یەوە تۆمارکرا.

https://www.youtube.com/watch?v=vepryJ_7FKE

بڕیارە ئەمشەو بەهەمان شێوە یاریی كۆتایی لەنێوان هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و فەرەنسا ئەنجامبدرێت، تیایدا یەکێک لە دوو هەڵبژاردە زەبەلاحەکە بۆ جاری یەکەم لەمێژوویاندا ناسناوەکە دەخەنە هەگبەی دەستکەوتەکانیانەوە، بەوپێیەی دووەمجارە خولەکە سازدەکرێت و بۆجاری یەکەم لەلایەن پۆرتوگالەوە بەدەستهێنراوە.

بابەتی پێشتر

بۆ یەكەمجار لە بەریتانیا دایك و كوڕێك هاوپۆلن

بابەتی دواتر

دەنگدانی گشتیی هەڵبژاردنی نوێنەران كۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share