کریستیانۆ: هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبووم

ئەفسانەی پۆرتوگالی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریی ژمارە 181ی بەدرێسی وڵاتەکەیەوە ئەنجامدا و ڕیکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد.

“دۆنی پۆرتوگال” لەدوایین ڕووبەڕووبوونەوەی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022، بەرامبەر هەڵبژاردەی قەتەر یاریکرد و گۆڵی یەکەمی لە کۆی سێ گۆڵی هەڵبژاردەی لە خولەکی 37 تۆمارکرد.

ئەفسانەکەی پۆرتوگال توانی دوو ڕیکۆرد تۆماربکات، یەکەمیان لەڕووی بەشداریکردنەوە بوو، کە توانیویەتی 181 یاریی نێودەوڵەتی ئەنجامبدات.

دووەم ڕیکۆردیش پەیوەندی بە تۆماری گۆڵەوە هەبووە، کە توانیویەتی بەرامبەر 46 هەڵبژاردەی وڵاتان گۆڵ تۆماربکات.

لەو بارەیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، “181 یاری بەدرێسی پۆرتوگالەوە، واتا 181 هۆکار بۆ شانازیکردن، تۆمارکردنی گۆڵ بەرامبەر 46 وڵات شتێکە هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبووم تۆماریبکەم”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌ گاڵاته‌سه‌رای برده‌وه‌ و گه‌یشته‌ چاره‌کی کۆتایی یوروپالیگ

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، چوار ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی یوروپالیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی به‌رشلۆنه‌ و ئاتالانتا بێرگامۆ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی چاره‌کی…
Total
0
Share