پۆلیسی سلێمانی: شەوێکی ئاراممان بەڕێکرد

پۆلیسی سلێمانی، رایگەیاند، شەوێکی ئاراممان بەڕێکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند، بەپێی ئەو پلانە تۆکمەیەی کە بەڕێوەبەرایەتیمان بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم هێزەئەمنییەکانی دیکە دایاننابوو کە لە 25ی کانوونی یەکەمی 2025 وەک سەرەتای پشووەکانی سەری ساڵی نوێ دەست بە جێبەجێکردنی کرا، توانرا بەهۆیەوە کەشێکی ئارام و پڕ هێمنی و ئاسایش و سەلامەتی بۆ هاوڵاتییانی شاری سلێمانی و دەوروبەری و سەرجەم ئەو گەشتیارانەی روویان کردبووە سنوورەکە فەراهەمبکرێت.

دەشڵێت، دوور لە هەر رووداوێکی قورسی نەخوازراو سلێمانی شەوێكی ئارامی بەڕێكرد و هیچ رووداوێكی نەخوازراو کەشایەنی باسكردن بێت تۆمار نەکرا.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: رێككەوتنی هەرێم و بەغداد سەبارەت بە پرسی نەوت و هەناردەكردنی لە رێگەی سۆمۆوە هەنگاوێكی گرنگە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە موسەنا سامەرائی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم كرد. لە…
Total
0
Share