بەڕێوبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا لە نەخۆشخانە پرسیاری تاقیکردنەوەکانی بەسەر دوو خوێندکار دابەشکرد

بەڕێوبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا لە نەخۆشخانە پرسیاری تاقیکردنەوەکانی بەسەر دوو خوێندکار دابەشکرد کە بەهۆی نەخۆشییەوە تاقیکردنەوە لە نەخۆشخانە ئەنجامدەدەن.

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئەم وێنانەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، بەناز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا، لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی تاقیکردنەوەکان، لە نەخۆشخانە پرسیاری تاقیکردنەوەیاندا بە دوو خوێندکار، کە بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانە تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن.

بەڕێوەبەری پەروەردە، هیوای بە خوێندکاران بەخشی و پێی ڕاگەیاندن، هەرگیز لە ژیان نائومێد نەبن، هەمیشە هەنگاو بۆ سەرکەوتن بنێن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share