بەرهەم ساڵح: عێراق شایەنی باشترینە

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە بەغداد بەشداریی پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد، ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە و عێراق لە سەرکەوتنێکەوە بۆ یەکێکی دیکە دەڕوات”.

دوای دەنگدان، بەرهەم ساڵح لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ڕۆژێکی مێژووییە، ڕێگایەکە تاوەکو گەلی عێراق بەرەو ژیانێکی باشتر هەنگاو بنێت”.

سەرۆك كۆمار وتیشی، “هەموو هاوڵاتییەکی عێراق لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە پشکی هەیە لە دیاریکردنی داهاتووی وڵاتدا، ئەمڕۆ ڕۆژی هاوڵاتییانە”.

بەرهەم ساڵح شانازیی بەوەشەوە كرد، کە بەڵێنەکەیان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت بردووەتەسەر، وتی، “عێراق لە سەرکەوتنێکەوە بۆ سەرکەوتنێکی دیکە دەڕوات، عێراق شایەنی باشترینە”.

بابەتی پێشتر

مەزڵوم عەبدی: ئۆجەلان كلیلی چارەسەرە

بابەتی دواتر

پیاوێك خانوویەكی خولاو دروستدەكات تا هاوژینەكەی هەڵهاتن و ئاوابوونی ڕۆژ ببینێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح: هەولێر لەگەڵ ئەنقەرە دەستیان تێکەڵکردووە بۆ هێرشکردنە سەر خاکی هەرێم

عەلی حسێن ئەندامی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، هەولێر لەگەڵ ئەنقەرە دەستیان تێکەڵکردووە بۆ هێرشکردنە سەر خاکی هەرێم. عەلی حسێن…
Total
0
Share