لە ڕۆژێکدا دوو پێشمەرگەی کۆمەڵە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

دوێنێ هەینی دوو پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەناوی “شاهۆ حاتەمی” و “جەهان بێهزادپوور” لە کەمپی ئەو حزبەدا لە هەرێمی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی زانیارییەکان ئەو دوو گەنجە ڕۆژهەڵاتییە، کە لە کامپەکانی حزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، ژیاون یەکتریان ناسیووە، بەڵام بە دوو شێوازی جیاواز کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە.

یەکێک لەو گەنجانە بەناوی شاهۆ حاتەمی، هونەرمەند بووە و ماوەی زنیکەی چوار ساڵ بووە لەهەرێمی کوردستان لەناو ڕیزەکانی کۆمەڵادا بووە.

شاهۆ حاتەمی تەمەنی 26 ساڵ بووە و خەڵکی شاری بۆکان بووە، لەگەڵ ئەوەشدا شاهۆ خاوەنی چەند بەرهەمێکی گۆرانییە لە فۆڕمی “ڕاپ”.

هەر لە هەمان ڕۆشدا جەهان بێهزادپوور، تەمەن 26 ساڵ و خەڵکی شاری سەردەشت لە کامپی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی ئەو زانیارییەکان جیهان بێهزادپوور پاش ماوەیەک مانەوە لە کامپی کۆمەڵە ڕووی کردبووە وڵاتی تورکیا، بەڵام بەو هۆیەوە کە نەیتوانیبوو دەربازی ئەوروپا بێت گەڕابووەوە ناو ئەو حزبە.

بابەتی پێشتر

ناوی "کامپ نو"ی یاریگای بەرشلۆنە دەگۆڕێت

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم ڕۆژی دووشەممەی كردە پشوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سەیدسادق ژمارەیەک هەلی کاری راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سەیدسادق ژمارەیەک هەلی کاری بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ئەندازیاری کارەبا راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سەیدسادق…
Total
0
Share