“لیستی 30” .. کاندیدەکانی فرانس فوتبۆڵ باڵۆندۆر کێن؟

گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی هەینی ڕابردوو لیستی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە، کە پاڵێوراون بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی (باڵۆندۆر).

بڕیارە 5ی کانونی یەکەمی 2021 لە شاری پاریس ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی باڵۆندۆر رێكبخرێت، بە ئەگەرێکی بەهێزیشەوە خەڵاتی ساڵی 2020 کە لەکات و وادەی خۆیدا دابەشنەکرا، بە ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی-ی پۆڵەندی هێرشبەری بایرن میونشن دەدرێت.

بۆ وەرزی 2021 گۆڤارە فەرەنسییەکە ناوی (30) یاریزانی وەک لیستی كورتكراوە “شۆرت لیست” ئاشکراکردووە، دواتر ئەم ڕێژەیە کەمدەکرێتەوە و تەنها سێ کاندیدی سەرەکی لەنێو لیستەکەدا دەمێننەوە.

کاندیدەکان بریتین لە: نیکۆلۆ بارێلا، کەریم بنزیمە، لیۆناردۆ بونۆچی، کیڤن دی برۆین، جۆرجیۆ کیلینی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ڕوبن دیاس، جیانلویجی دۆناڕوما، برونۆ فێرناندێز، فیڵ فۆدین، ئێرلینگ هالاند، جۆرجینیۆ، هاری کەین، نگۆلۆ کانتی، سیمۆن کایەر، سیزار ئازپیلیکوێتا، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی، ڕۆمیلو لوکاکو، ڕیاز مەحریز، لاوتارۆ مارتینێز، کیلیان مباپێ، لیۆنێل مێسی، لوکا مۆدریچ، جێرارد مۆرینۆ، مەیسن ماونت، نێیمار، پێدری، محەمەد سەڵاح، ڕەحیم ستێرلینگ و لویس سوارێز.

بابەتی پێشتر

قەتیسبوونی گەرما ڕەنگە ببێتەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسە مەترسیدارەكان

بابەتی دواتر

بنزیمە: لە منداڵییەوە خەون بەم خەڵاتەوە دەبینم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share