نوسەر و ئەستێرە جیهانییەکان داوای ئازادکردنی سێ نوسەری ئێرانی دەکەن

نوسەر، ئەکتەر و ئەستێرەکانی جیهان لە نیویۆرکەوە داوای ئازادکردنی سێ نوسەری ئێرانی دەکەن کە لە وڵاتەکەیاندا زیندانیکراون.

لە میانی بەشداریکردنیان لە ئاهەنگێکی خێرخوازیی ڕێکخراوی بەرگریی لە ئەدەب و مافەکانی مرۆڤ ژمارەیەک لە ئەستێرە جیهانییەکان لەناویاندا جودی فۆستەر، لین مانوێڵ میراندا وۆڵ سوینکا هەبوون داوای ئازادکردنی سێ نوسەری ئێرانییان کرد کە لە ئێران زیندانیکراون.

ئاهەنکە دوای تێپەڕینی 18 مانگ بەسەر وادەی خۆیدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سازکرا و تائاستێکی زۆر تایبەتکرابوو بە داواکاری بۆ ئازادکردنی هەرسێ نوسەری ئێرانی ڕەزا خەندان مهابادی، کیڤان باجان و باکتاش ئابتین، کە لەلایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە دەستگیرکراون بەهۆی نوسینەکانیان و بەرگریکردنیان لە ئازادیی ڕادەربڕین.

لەو ئاهەنگەدا 800 کەسایەتیی بەشدارییانکردبوو لە یەکێک لە مۆزەخانە مێژووییەکانی نیویۆرک ئەنجامدرا و سەرجەم داهاتەکەشی بۆ ئەو دۆسیەیە تەرخانکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زللــەیەكی ویڵ سمیس هەرای نایەوە
ئۆسكاری 2022 دابەشكرا.. نابیستێك و جێندەرگۆڕاوێك ئۆسكاریان بردەوە

لە شاری لۆس ئەنجلس-ی ویلایەتی كالیفۆرنیا، ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاری 2022 بەڕێوەچوو، ئەمساڵ ئاهەنگەكە بە ئۆنلاین بەڕێوەنەچوو و…
Total
0
Share