ئەکتەرى فیلمى باتمان کۆچى دواییکرد

پاش ئەوەى بەسەر نەخۆشیی شێرپەنجەدا سەرکەوت، هەوکردنى سییەکان بووە هۆى کۆچى دوایی ڤال کیلمەر-ى ئەکتەرى ناسراوى ئەمریکى.

ڤال کیلمەر، کە بە رۆڵەکانى لە فیلمى “باتمان تا کۆتایى” و “زە دورز” ناسراوە، ئێوارەى دوێنێ لە تەمەنى 65 ساڵیدا لە لۆس ئەنجلوس کۆچى دواییکرد. وەک ئەوەى مەرسیدس کیلمەر-ى کچى بڵاویکردەوە، هۆکارەکەى هەوکردنى سییەکانى بووە.

ئەو ئەکتەرە لە ساڵى 2014دا تووشبوون بە شێرپەنجەى قورگى تیادا دەستنیشانکرا، بەڵام چاکبووەوە و نەخۆشییەکەى تێپەڕاند، وەک ئەوەى رۆژنامەى “نیویۆرک تایمز” بڵاویکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نامۆترین ژمارەكانی گینس لە 2021دا
بەهێزترین قرقێنە، گەورەترین دەم و باڵابەرزترین تازەلاو تۆماركراون

دەیان ژمارەی پێوانەیی بەمدواییە لەنێو كتێبی گینس-ی جیهانی لەماوەی ساڵی ‏‏2021دا تۆماركراون، وەك هەمیشە هەندێكیان نامۆ و ناباو…
Total
0
Share