کۆمسیۆن ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی تایبەتی لە پارێزگاکانی عێراق بڵاوکردەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕێژە و ژمارەی بەشداربوونی دەنگدەرانی تایبەتی لە دەنگدانی تایبەتدا بڵاوکردەوە و بەوپێیەش بەرزترین ڕێژە لە پارێزگای بابل و کەمترین لە پارێزگای ئەنبار بووە.

بەپێی ئەو ڕێژانەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لە پارێزگای بابل کە بەرزترین ڕێژەی بەشداربوون تۆمارکراوە 80%ی دەنگدەرانی تایبەت دەنگیانداوە، پارێزگای ئەنباریش کەمترین ڕێژە بەشدارییانکردووە کە 50% بووە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕێژەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی بەمجۆرە بڵاوکردووەتەوە، پارێزگای هەولێر 75%، سلێمانی 78% و پارێزگای دهۆک 69%.

هەروەها ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای کەرکوک 62% بووە.

ڕێژە و ژمارەی بەشداریکردنی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگاکانی عێراق:

بابەتی پێشتر

یەکێتی لەبارەی بۆردومانەکانی تورکیا لە قەرەهەنجیر: ئەم سنووربەزاندنە پێشهاتێکی خراپە

بابەتی دواتر

نوسەر و ئەستێرە جیهانییەکان داوای ئازادکردنی سێ نوسەری ئێرانی دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share