هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی مووچەی خانەنشینیی پەرلەمانتارانی عێراق دەدرێت

لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانەوە هەوڵدەدرێت مووچەی خانەنشینی و ئیمتیازاتی ئەندامانی ئەنجومەنەكە هەڵبوەشێندرێتەوە.

هادی سەلامی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، ژمارەیەك لە فراكسیۆنەكانی ناو ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵی گەڵاڵەكردنی پڕۆژەیاسایەك دەدەن لەڕێگەیەوە جیاكارییەكان لاببرێن و دادپەروەری لەنێوان هاوڵاتییاندا دەستەبەربكات.

وتیشی، ئەو فراكسیۆنانە پڕۆژەیاساكە ئامادە دەكەن بۆ پەسەندكردن و دەرچوواندنی و هەڵمەتێكی ئیمزاكۆكردنەوەیان دەستپێكردووە بۆ دەستبەرداربوونی پەرلەمانتاران لە مووچەی خانەنشینی و وەرنەگرتنی هیچ بڕە پارەیەك لەژێر ناوی “باشكردنی ژیان”دا.

لای خۆیەوە مەنار عوبەیدی وتەبێژی بزوتنەوەی ئیمتیداد ڕایگەیاند، هەوڵدەدەن بە یاسا مووچەی خانەنشینی و ئیمتیازاتەكانی دیكەی پەرلەمانتاران هەڵبوەشێننەوە “چونكە ئەوانە خەرجیی زیادەن، مووچەی پەرلەمانتاران باشە و پێویستییان بە پارەی دیكە نییە بۆ باشكردنی ژیانیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێمی کوردستان: سبەینێ بڕیار دەدرێت کەی وەفدی ئابوریی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات

بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەردانی وەفدی باڵای ئابوریی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد، دواخراوە و لە کۆبوونەوەی سبەینێی…
Total
0
Share