ناوەرۆكی كۆبوونەوەی مەكگۆرك لەگەڵ بەرهەم ساڵح و مستەفا كازمی

برێت مەكگۆرك هەماهەنگیكاری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا لەگەڵ هەریەكە لە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و تاوتوێ چەند پرسێكی تایبەت بەعێراق و ناوچەكەیانكرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نوسینگەی كازمی، لە دیدارەكەدا باسی هەماهەنگی و لێكتێگەیشتنی هاوبەشكرا لەچەند بوارێكدا، هەروەها ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی گەڕێكی دیكە گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریكا.

ئاماژەبەوەشكراوە، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە گفتوگۆكردنبووە لەبارەی كشانەوەی هێزەشەڕكەرەكانی ئەمریكا لەعێراق و قۆناغی نوێی هەماهەنگی و هاوكار ستراتیژی بۆپێشخستنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و پاراستنی ئاسایشی عێراق و سەروەرییەكەی.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكە ئەوەشخراوەتەڕوو، لە دیدارەكەی نێوان كازمی و مەكگۆركدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ناوچەكە كراوە و تەئكید لەوەكراوەتەوە كە پێویستە بەگفتوگۆ چارەسەر بكرێت.

لە لایەكی دیكەوە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیکرد لە هەماهەنگیكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقاكرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەكەی، “لەکۆبوونەوکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەبوارەکانی سیاسی و ئەمنی و ئابوری و کەلتوری لەچوارچێوەی دیالۆگی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵات لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش، هەروەها دووپاتکرایەوە لەگرنگی درێژەدان بە جەنگی دژ بە تیرۆر و رٍیشەکێشکردنی لە ناوچەکەدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەی دادگای باڵای فیدڕاڵی بۆ بڕیاردان لەبارەی مووچەی هەرێم

هەرچەندە بڕیاربوو لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەی دادگای باڵای فیدڕاڵی سەبارەت بە دەرکردنی فەرمانسالاری لەبارەی مووچەی هەرێمەوە بەڕێوەبچێت، کۆبوونەوەکە بۆ…
Total
0
Share