سیناتۆرێکی ئەمریکی: کوردەکان بەهێزترین هاوپەیمانی ئێمەن

لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆماری لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەیەکدا بۆ دووەم جار هۆشدارییدا لە هێرشکردنە سەر کورد و دەڵێت، “کوردەکان بەهێزترین هاوپەیمانی ئەمریکان”.

ئەو سیناتۆرە ئەمریکییە لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، “بە قووڵیی نیگەرانم لەوەی حکومەتی سوریا لەگەڵ تورکیا هەماهەنگی دەکەن بۆ ئەوەی هێرشی سەربازیی بکەنە سەر کوردەکان لە سوریا کە بەهێزترین هاوپەیمانی ئێمەن لە تێکشکاندنی د.ا.عـ.ـش لە سوریا”.

ئەوەشی نووسیوە، “ئەوان سەرپەرشتیی نزیکەی نۆ هەزار چـ.ـەکداری هەرە مەترسیداری د.ا.عـ.ـش دەکەن لە زیندانەکاندا، ئەوەش بۆ ئاسایشی نیشتمانیی ئێمە زۆر گرنگە کە ئەم زیندانیکراوانە نەگەڕێنەوە بەرەکانی جـ.ـەنگ”.

جەختیکردەوە، هەرچەندە پاڵپشتی لە پێدانی دەرفەتێکی نوێ دەکات بە حکومەتی نوێی سوریا، بەڵام زیادبوونی هێرشەکان لەسەر کورد لەلایەن چـ.ـەکدارانی سەر بە سوریا و تورکیا، کاردانەوەی توندی ئەمریکای بەدوادادێت.

لیندزی گراهام ئاماژەی بەوەشکردووە، “نە من، نە هیچ کام لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیران خۆشحاڵ نابین هێرشبکرێتە سەر کوردەکان، لەم قۆناغەدا، بڕوامان بەوە نییە حکومەتی سوریا و تورکیا جێگەی کورد بگرنەوە لە پاراستنی زیندانیانی د.ا.عـ.ـش، ئەگەر وا بیردەکەنەوە، ئەوا هەڵەن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمانی ئـ.ـێران: ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئاسایشی کەشتیوانی و وزەیان خستووەتە مەترسییەوە

سەرۆکی پەرلەمانی ئـ.ـێران: ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئاسایشی کەشتیوانی و وزەیان خستووەتە مەترسییەوە سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا و…
Total
0
Share