ڕوونكردنەوەیەك لە نووسینگەی قوباد تاڵەبانیيەوە

نووسینگەی قوباد تاڵەبانی سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، چە‌ند ڕۆژێكە‌ لە‌ڕێی تە‌لە‌فۆنە‌وە‌، پەیوە‌ندی بە‌ ھاوڵاتیانی كە‌ركوكە‌وە‌ دە‌كرێت بە‌ ناوی نووسینگە‌ی قوباد تاڵە‌بانییە‌وە‌ و داوا دەكەن ‌دە‌نگ بدە‌‌ن بە‌ كاندیدێك، بەڵام ئەو كاندیدی هاوپەیمانی كوردستان نیە.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “چە‌ند ڕۆژێكە‌ لە‌ڕێی تە‌لە‌فۆنە‌وە‌، پەیوە‌ندی بە‌ ھاوڵاتییانی شاری كە‌ركوكە‌وە‌ دە‌كرێت بە‌ ناوی نووسینگە‌ی قوباد تاڵە‌بانییە‌وە‌ و داوا لە‌ ھاوڵاتییان دە‌كرێت دە‌نگ بدە‌‌ن بە‌ دكتۆرە‌ ئاشتی”.

دەشڵێت، بە‌ پێویستمان زانی بۆ ڕایگشتی و كە‌ركوكییە‌‌‌كان بە‌تایبە‌ت ڕوونبكە‌ینە‌وە‌، بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك‌ ئێمە‌ ئاگاداری ئە‌و پە‌یوە‌ندییانە‌ نین”.

وتەبێژەكەی قوباد تاڵەبانی جەختی لەوەشكردووەتەوە، “تاكە‌ كاندیدی ھاوپە‌یمانی كوردستانیش لە‌بازنە‌ی 2ی كە‌ركوك تە‌نھا گە‌یلان قادر-ە‌ كە‌‌ ژمارەكە‌ی‌ 21ــە و داوامان وایە‌ لە‌و بازنە‌یە‌ دە‌نگە‌كانتان ھە‌ر بۆ ئە‌و بێت، نە‌ك كە‌سی تر، ئە‌و بڕیارە‌ش لە‌بە‌ر ڕۆشنایی بە‌رژە‌وەندیی ھاوپە‌یمانی كوردستان و گشتی دراوە”‌.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی زێرەڤانی و پارێزگاری هەولێر لەبارەی ڕەوتی دەنگدانەوە قسەی جیاواز دەكەن

بابەتی دواتر

دوو ڕۆژنامەنووسی ئەمریكی و ڕوسی نۆبڵی ئاشتییان پێبەخشرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share