کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردنی هاوپەیمانی، حزب و لایەنەکانی تا رۆژی 22ی ئایاری 2025 راگەیاند.
کۆمسیۆن لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئاماژەی بەوەکردووە، “دەستەی کۆمسیاران تاوتوێی یاداشتنامەی بەشی کاروباری حزب و رێکخراوە سیاسییەکان ژمارە (ش. ح/ خ/ 1778) لە بەرواری 5/19/2025، بەناونیشانی (پێشنیار بۆ درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردنی هاوپەیمانییەکان) کرد”.
ئەوەش هاتووە، “دوای تاوتوێکردنی ئەندامان، ئەنجومەن بڕیاریدا لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردنی هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەکان تا کۆتایی رۆژی دەوامی فەرمی لە 22ی ئایاری 2025”.