نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق ڕایگەیاند، با لە ڕۆژی هەڵبژاردندا عێراقییەکان بە دڵی خۆیان دەنگبدەن و دووربن لە هەڕەشە.
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق UNAMI لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، “لە ڕۆژی هەڵبژاردندا، پێویستە عیراقییەکان بە متمانەوە و بە دڵی خۆیان دەنگ بدەن لە کەشوهەوایەکی دوور له پاڵەپەستۆ و تۆقاندن و هەڕەشە”.
UNAMI دووبارە داوا لە هەموو لایەنەکان دەكات ڕێز لە ئازادی هەموو عیراقییەکان بگرن لە دەنگدانیان بۆ ئەو نوێنەرانەی کە خۆیان هەڵیاندەبژێرن.
ئەمڕۆ 8ی تشرینی یەکەم دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئەمنی و سەربازییەكان و ئاوارە و زیندانییەکان دەستیپێکرد و پرۆسەکە لە کاتژمێر 7:00ی بەیانییەوە بەردەوامە.
لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران، لە تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستان، نزیكەی یەك ملیۆن و 200 هەزار دەنگدەر بەشداریدەكەن.