سنووری پارتی دەنگدەری هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگەی لە سنووری یەکێتی زیاترە

بەپێی ئامارە فەرمییەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، دەنگدەری هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە لە سنووری پارێزگای دهۆک و هەولێر زیاترە لە سنووری سلێمانی، بە جیاوازی زیاتر لە 50 هەزار كەس.

دەنگدەری تایبەت لە پارێزگای دهۆک 51 هەزار و 22 دەنگدەری هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگەیە، لە پارێزگای هەولێریش ژمارەی دەنگدەری هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە 90 هەزار و 54 دەنگدەرە، كە بە كۆی گشتی دەكاتە زیاتر لە 141 هەزار دەنگدەری هێزی ئەمنی و پێشمەرگە.

لەكاتێكدا لە پارێزگای سلێمانی، بە هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕینەوە، 84 هەزار و 775 دەنگدەری تایبەتی سەر بە هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگەن، كە بەراورد بە هەردوو پارێزگای دهۆک و هەولێر 57 هەزار دەنگدەری کەمترە.

بەپێی ئەو ئامارەی تۆڕی میدیایی ئێستا لە ئۆفیسەکانی کۆمسیۆن وەریگرتووە، 331 هەزار و 605 كەس لە هەرێمی كوردستان مافی دەنگدانیان هەیە لە دەنگدانی تایبەتدا.

دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی دەستیپێکرد و دەنگدانەکە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان و ئاوارەکان و زیندانیان دەگرێتەوە.

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 105 هەزار ئاوارە مافی دەنگدانیان هەیە و زۆرترین ڕێژەی ئاوارەش لە پارێزگای دهۆکە، کە 69 هەزار ئاوارەیە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی پلانی نوێی ڤاكسینكردنی ئاشكراكرد

بابەتی دواتر

ئیلهام ئەحمەد بەڵێنەکانی ئەمریکا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاماری هەرێم: ئەوانەی نەیانتوانیوە خۆیان تۆماربکەن لەقۆناغی کۆتاییدا تۆماردەکرێن

کەرتی راگەیاندنی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەوانەی نەیانتوانیوە خۆیان تۆماربکەن لەقۆناغی کۆتاییدا تۆماردەکرێن. لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە…
Total
0
Share