وەزارەتی کارەبا: بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ کارەبای بەردەوام دەدەینە هاوڵاتییان

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن و ئۆفیسەکانی کۆمسیۆن بۆماوەی پێنج ڕۆژ کارەبای بەردەوام دابیندەکات.

لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی بۆتۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، ” وەزارەتی كارەبا لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن و دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاوڵاتییان و بنكەكانی دەنگدان و ئۆفیسەكانی كۆمسیۆن، تەواویی  تواناكانی دەخاتەگەڕ بۆ دابینكردنی كارەبایەكی بەردەوام لە ڕۆژی هەینی تا رۆژی دووشەممە”.

سەبارەت بە بەردەوامی بەستنی پێوەری زیرەک، وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاندووە، “لەپێناو نەبچرانی كارەبا و سەلامەتیی كارمەندانی كارەبا كاركردن لە پرۆژەی بەستنی پێوەری زیرەك لەو ماوەیەدا ڕادەگیرێت”.

سبەی شەممە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێدەکات و ڕۆژی یەکشەممەش دەنگدانی گشتی لەسەرتاسەری عێراق بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) عێراق بۆ سێیەم جار نەیتوانی بردنەوە تۆماربکات

بابەتی دواتر

دوو کۆمپانیای ئیتاڵی و ئێرانی 37 مێگاوات کارەبا بۆ هەرێم بەرهەم دەهێنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share