دایكی مباپێ دۆخەكەی شڵەقاند

فایزەر عامری، دایكی مباپێ ئاشكرایكرد، ئێستا كوڕەكەی لەگفتوگۆدایە لەگەڵ كارگێڕیی پاریس سان جێرمان، دووپاتیشیكردەوە، لە گواستنەوەی هاوینەدا ویستویانە بچێتە ڕیاڵ مەدرید.

لە چاوپێكەوتنێكدا بۆ ڕۆژنامەی لۆ پاریزیان-ی فەرەنسی، دایكی مباپێ ڕایگەیاند، “لە ئێستادا لە گفتوگۆداین لەگەڵ كارگێڕی پاریس و چەند جارێك چاومان بە لیۆناردۆ كەوتووە”.

نەیشاردەوە كە ئامانجیان ئەوەیە ناسناوی چامپیۆنز لیگ بەدەستبهێنن، “ئەگەر كیلیان لەكۆتایی وەرز دڵخۆش بوو، ئەوكات بڕیار دەدەین”.

دایكی مباپێ ئاماژەی بەوەشدا، كوڕەكەی لەهاویندا ویستی پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بكات، بەڵام ئیدارەی پاریس رێگەی پێنەدا.

فایزەر عامری ئەوەشی وت، كە ئەگەر ڕیاڵ مەدرید سێ بۆ چوار یاریزانی دیكە بكڕێت، ئەوكات بەهێز دەبێت، چونكە مباپێ هەمیشە بەدوای پڕۆژەی وەرزشی سەركەوتوودا دەگەڕێت.

بابەتی پێشتر

مێسی پەشیمان نییە

بابەتی دواتر

كامێرای 108 مێگاپێكسڵ.. هەموو ئەوەی دەتەوێت لەبارەی گالاكسی ئێس 22 ئەڵترا-وە بیزانیت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن به‌رامبه‌ر هۆفنهایم دوو خاڵی دیکه‌ی له‌ده‌ستدا

یانه‌ی بایرن میونشن ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 26ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر هۆفنهایم ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ئه‌نجامی یه‌کسانبوون کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌…
Total
0
Share