فیلیپ لام هه‌ڵوێستی ئه‌ڵمانیای له‌باره‌ی مۆندیالی دوو ساڵه‌وه‌ ئاشکراکرد

ئه‌فسانه‌ی هێڵی به‌رگریی ئه‌ڵمانیا و که‌سایه‌تیی ناوداری بواری تۆپی پێ، فیلیپ لام دژی بیرۆکه‌ی ڕێکخستنی جامی جیهانییه‌ لەهه‌ر دوو ساڵ جارێکدا.

لام له‌ئێستادا پۆستی سه‌رۆکی لیژنه‌ی ڕێکخه‌ری یورۆی 2024ی هه‌یه‌، له‌باره‌ی بیرۆکه‌ی سازکردنی مۆندیال له‌ دوو ساڵ جارێکدا، ده‌ڵێت، “باوه‌ڕم به‌وه‌یه‌ که‌ ده‌بێت پارێزگاری له‌ سیستمی کارپێکراو بکه‌ین، ئه‌و سیستمه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ جێبه‌جێده‌کرێت، شته‌کان ده‌بێت وه‌ک خۆیان بمێننه‌وه‌، پێموایه‌ ئه‌وه‌ باشتره‌”.

لام ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌دات و ده‌ڵێت،” من وه‌ک یاریزانێک مۆندیالی چوار ساڵه‌م به‌باش ده‌بینی، وه‌ک هانده‌رێکیش پێمباشبووه‌ پاڵه‌وانێتییه‌ گه‌وره‌کان دوو ساڵ جارێک ببینم”. (مه‌به‌ستی یورۆ و مۆندیاله‌ که‌ دوو ساڵ جارێک سازده‌کرێن).

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ڕێکخستنی یورۆی 2024 له‌ وڵاته‌که‌ی (ئه‌ڵمانیا)، ده‌ڵێت، “پاڵه‌وانێتییه‌کی کیشوه‌ریی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت بۆ هه‌مووان، ئێمه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا خۆشحاڵده‌بین به‌ به‌خێرهاتنی هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتانی کێشوه‌ری ئه‌وروپا و هه‌موو جیهان، هه‌مووان به‌یه‌که‌وه‌ ئه‌و ئاهه‌نگه‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌گێڕین”.

ستافی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، له‌ماوه‌ی داهاتوودا تاوتوێی بابه‌تی سازکردنی مۆندیال ده‌کات له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا له‌بری سیستمی پێشوو که‌ هه‌ر چوار ساڵێک سازده‌کرێت، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی هه‌ندێک له‌ فیدراسیۆنه‌کانی لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌ و پێیانوایه‌ بیرۆکه‌که‌ له‌ یاریزان ماندووکردن زیاتر هیچ سوودێکی نابێت.

بابەتی پێشتر

لە لوتکەی بێهێرشبەردا ئیتاڵیا ڕووبەڕووی ئیسپانیا دەبێتەوە

بابەتی دواتر

سی ئای ئەی: وڵاتان سیخوڕەكانمان دەكوژن و بەشێكیان هەڵدەگەڕێننەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایرن لە کەینەوە نزیکە

بایرن میونشن دڵنیایە لەوەى ئەمجارە دەتوانێت هاری کەین بباتە ڕیزەکانییەوە. هەرچەندە دانیال لیڤی هەوڵیداوە گفتوگۆکان دوابخات و شکست…
Total
0
Share