میلان لە مانچستەرە و مانچستەریش چاوەڕوانی مەدریدە

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی هەوڵەکانی بۆ واژووکردنی بۆندی دیێگۆ دالوتی پۆرتوگالی دەستپێکردووە، گواستنەوەکەش لەسەر گواستنەوەی کیران تریپیێر وەستاوە.

وەرزی ڕابردوو دیێگۆ دالوت بەشێوازی خواستن لە یانەی مانچستەر یونایتدەوە ڕوویکردە ئەی سی میلان، لەگەڵ یانە مێژووییەکەی ئیتاڵیا 33 یاری لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان ئەنجامدا، دوو گۆڵی تۆمارکرد و سێ گۆڵی ڕەخساند.

تۆڕی “کالچیۆ میرکاتۆ” ئاشکرایکردووە، وەرزی ڕابردوو بەڕێوەبەرانی ڕۆسۆنێری هەوڵیانداوە دوای وادەی خواستنەکەی مەرجی واژووکردنی بۆندی یاریزانە پۆرتوگالییەکە بەشێوەی هەمیشەیی بچەسپێنن، بەڵام بەڕێوەبەرانی یونایتد بەم هەوڵە قایلنەبوون، بۆیە بۆ وەرزی نوێ یاریزانەکە گەڕاوەتەوە بۆ مانچستەر.

لەئێستادا بەڕێوەبەرانی میلان ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنی بۆندێک بەبڕی هەشت تاوەکو 10 ملیۆن یورۆ دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی دالوت بەشێوەی هەمیشەیی.

بەپێی سەرچاوەکە، وەڵامی بەڕێوەبەرانی یونایتد نادیارە، چونکە بەڕێوەبەرانی ئەو یانەیەش لە چاوەڕوانی وەڵامی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدن بۆ دەستبەرداربوون لە کیران تریپیێری بەرگریکاری باڵی ڕاستی ئینگلتەرا، ئەگەر ڕەزامەندی نیشانبدەن یونایتد دەستبەرداری دالوت دەبێت، بەپێچەوانەشەوە بۆندەکەی میلان ڕەتدەکرێتەوە.

ماڵپەڕی ترانسفێر مارکت نرخی کیران تریپیێری بە 20 ملیۆن یورۆ خەمڵاندووە، لەبەرامبەردا نرخی دالوتی بە 10 ملیۆن خەمڵاندووە، هەردوو یاریزانەکەش لە پێگەی بەرگری باڵی ڕاست یاریدەکەن.

بابەتی پێشتر

مباپێ و خێزانەکەی گلەییان لە پاریس هەیە و ڕیاڵ پاداشتی دەکات

بابەتی دواتر

گریلیش و کەین واتا چامپیۆنزلیگ یان ئابڕوچوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌یه‌کسانبوون به‌رامبه‌ر غه‌ڕناته‌ چانسێکی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستدا

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 20ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یه‌کسانبوونی به‌رامبه‌ر…
زیاتر ببینە

مێسی بە تەنها ڕاهێنان دەکات

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی سروشتی ئەو پێکانە ئاشکرا دەکات، کە دووچاری لیۆ مێسی بووە. بەپێی سەرچاوەکە، پێکانەکەی مێسی…
Total
0
Share