دانە گاز بە ڕەوتی كارەكانی لە هەرێمی كوردستان خۆشحاڵە

داهاتی کۆمپانیای دانە گاز لە هەرێمی كوردستان زیادیكردووە، لە 9 مانگی ئەمساڵدا 131 ملیۆن دۆلاری لە حكومەت وەرگرتووە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو داهاتی 77% زیادیكردووە.

کۆمپانیای دانە گاز بڕی ئەو پارەیەی ئاشكراكرد، كە لە نۆ مانگی ئەمساڵدا لە هەرێمی کوردستان و میسری وەرگرتووە، 265 ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، کە 127 ملیۆن دۆلار بووە، بەڕێژەی 102% زیادیکردووە.

داهاتی دانە گاز لە هەرێمی کوردستان لە فرۆشتنی گازی شل و جۆرەکانی دیکە بەڕێژەی 77% زیادیکردووە، بەشێوەیەك، لە نۆ مانگی ئەمساڵدا داهاتەكەی گەیشتووەتە 131 ملیۆن دۆلار، بەراورد بە نۆ مانگی ساڵی ڕابردوو کە 74 ملیۆن دۆلار بووە.

دکتۆر پاتریک ئاڵمان وارد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دانە گاز لەبارەی زیادكردنی داهاتەكانیان لە هەرێمی كوردستان دەڵێت، “خۆشحاڵین بە باشتربوونی ئاستی گوژمەی پارە نەختینە دەستخراوەكان لەماوەی ئەمساڵدا (مەبەستی ئەو پارانەیە كە حكومەتی هەرێم داویەتی بە كۆمپانیاكە).

بەرپرسەكەی دانە غاز پێی وایە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ڕۆڵی هەبووە لەوەی حكومەتی هەرێم بتوانێت پارەی زیاتری ڕادەست بكات.

دووپاتیشیكردووەتەوە، “بەردەوامیی وەرگرتنی ئەو گوژمە نەختینەییانە لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا هاندەر دەبێت بۆ فراوانکردنی کارەکانمان لە هەرێمی کوردستان”.

بابەتی پێشتر

ترەمپ لە لیستی دەوڵەمەندترینەکانی ئەمریکا ھاتەدەرەوە

بابەتی دواتر

پێرێز هەڵەیەكی خۆی بەرامبەر پاریس، ڕاستدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە داخستنی بازاڕ لە دوێنێ…
Total
0
Share