لە كەركوك چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەر پۆلیسی فیدراڵیی و كوژراو و بریندارهەیە.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، ئەمشەو چەكدارانی داعش هێرشیانكردووەتە سەر پۆلیسی فیدراڵی لە گوندی سەعدونیە لە سنووری پارێزگای كەركوك، بەهۆیەوە پۆلیسێك كوژراوە و دوانی دیكەش بریندرابوون.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، دوای ماوەیەك شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە چەكدارانی داعش هەڵاتوون.
ماوەیەكە هێرشەكانی داعش بۆسەر هێزەئەمنییەكان لە پارێزگاكانی دیالە، كەركوك و سەڵاحەدین زیادیكردووە.
وەزارەتی بەرگریی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستانیش ڕێككەوتوون لەسەر دورستكردنی دوو لیوای هاوبەش، تا لەو ناوچانە بڵاوەیان پێبكرێت كە بۆشایی ئەمنیی تێدا دروستبووە و چەكدارانی داعشیش بۆ هێرشكردنە سەر هێزەئەمنییەكان قۆستوویانەتەوە.