(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس گەڕایەوە پلەی دووەم و کریستیانۆ مێژووی تۆمارکرد

یوڤانتۆس سێ خاڵی لە پارما داماڵی و بە شێوەیەکی کاتیی پلەی دووەمی ڕیزبەندی کالچیۆی گرتەوە

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 13ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی یوڤانتۆس سەرکەوتنێکی گەورەی بەرانبەر پارما تۆمارکرد.

یوڤانتۆس لە ستادیۆ ئینیۆ تاردێلی بووە میوانی یانەی پارما و بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی تۆمارکرد، بەم بردنەوەیەش سێ خاڵی دیکەیان لە ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆ مسۆگەرکرد.

گۆڵەکانی بیانکۆنێری لە خولەکەکانی 23 و 26 و 48 و 86 لەلایەن دیان کولوسێڤیسکی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (دوو گۆڵ) و ئەلڤارۆ مۆراتاوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، خانمە پیرەکە بە (27) خاڵەوە گەڕایەوە پلەی دووەمی ڕیزبەندی و لە لوتکە و یانەی ئەی سی میلان نزیکبووەوە (میلان 28 خاڵی کۆکردووەتەوە).

لەسەر ئاستی گۆڵکارانی سیریا ئەی، کریستیانۆ ژمارەی گۆڵەکانی لەم وەرزە گەیاندە 12 و لوتکەی لە زڵاتان و لوکاکۆ گرتەوە.

https://streamable.com/vpcocp

تۆڕی ئۆپتای جیهانی ئاشکرایکردووە، کە کریستیانۆی ئەفسانەی زیندووی پۆرتوگال بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ ڕێژەی گۆڵەکانی لە یەک ساڵی خولی ئیتاڵیا گەیاندووەتە 32، ئەوەش خۆی لە خۆیدا ڕیکۆردە.

بەپێی داتاکانی ئۆپتا، تاوەکو ئێستا تەنها پێنج یاریزان بە درێژایی مێژووی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا توانیویانە لە یەک ساڵی کالچیۆدا زیاتر لە (30) گۆڵ تۆماربکەن، پێشتر ئیستیفان نێریس (1951)، عومەر سیڤۆری (1961)، گۆنار نۆرداڵ (1950)، فیلیچی بۆریل (1933) ئەم ڕیکۆردەیان بە ئاڵتون لە مێژووی خولەکەدا نوسیوەتەوە.

بابەتی پێشتر

سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا كەرەنیتنی ڕاگەیاند و ترەمپ بە چارەسەری نازانێت

بابەتی دواتر

مەترسیدارترین شارى جیهان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share