فایزەر و مۆدێرنا تاقیکردنەوە لەسەر ڤاکسینەکەیان بۆ ڕوبەروبوونەوەی کۆرۆنا نوێیەکە دەکەن

میدیاکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە 22ی کانونی یەکەم بڵاویانکردەوە ئەو ڤاکسینەی دژی ڤایرۆسی COVID-19 بەرهەمیانهێناوە، تاقیکردنەوەی لەسەردەکەن بۆ ئەو کۆرۆنا نوێیەی لە بەریتانیا سەریهەڵدا.

کۆمپانیای مۆدێرنا بە تۆڕی هەواڵی CNNی ئەمریکی ڕاگەیاندووە، پێشبینی دەکەن ڤاکسینەکەیان کاریگەری هەبێت لەسەر کۆرۆنا نوێیەکەش، بەڵام لە هەفتەکانی ئایندەدا تاقیکردنەوەی زیاتری لەسەر دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە کۆمپانیای فایزەر بڵاویکردەوە کە نمونەی خوێنی ئەو کەسانە وەردەگرن کە پێشتر بە ڤاکسینی دژی کۆرۆنا کوتراون تاوەکو بزانین تا چەند دەتوانن بەرگرییان هەبێت بۆ ڤایرۆسە نوێیەکە.

کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە نوێیەی کۆرۆنا شەپۆلێکی دڵەڕاوکێی دروستکردووە لە دووبارە توشبوونی جیهان بە پەتایەکی دیکەی وەک COVID-19 کۆرۆنا لە زیاتر لە 77 ملیۆن کەسی لە جیهاندا توشی کۆرۆنا کرد و 1.7 ملیۆن کەسیش بەوهۆیەوە گیانیانلەدەستدا.

سەرچاوەی سەرەکی ترس لە ڤایرۆسە نوێیەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە توانای بڵاوبوونەوەی بە ڕێژەی %40 بۆ %70 زیاترە بەراورد بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بابەتی پێشتر

مۆنیومێنت و مۆزەخانەیەك بۆ قوربانیانی ئێزیدی دروستدەكرێن

بابەتی دواتر

دادگای ئەوروپا: پێویستە توركیا بەزووترین كات دەمیرتاش ئازادبكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا: هەوکردنی دڵ لەو گەنجانەی ڤاکسینی فایزەر و مۆدێرنایان وەرگرتووە زیاترە لە چاوەڕوانکراو

سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان و چاودێریکردن لە ئەمریکا ڕایانگەیاند، ژمارەیەکی زیاتر لەوەی پیشبینیمان دەکرد لەناو ئەو گەنجانەی ڤاکسینی فایزەر…
Total
0
Share