وەرزشکردن بە گەدەی بەتاڵ چەوریی زیاتر دەسوتێنێت؟

زۆرێک ئەو بۆچوونەیان هەیە کە وەرزشکردن بە گەدەی بەتاڵ کاریگەرترین رێگەیە بۆ سووتاندنی چەوری، بەڵام ئەم بیرۆکەیە جێگەی مشتومڕە.

بەپێی راپۆرتێکی وێبسایتی ساینس ئەلێرتی ئوستراڵی، بیرۆکەی وەرزشکردن بە گەدەی بەتاڵ رێگە خۆشدەکات بۆ کۆمەڵێک گۆڕانکاریی ئەرێنی، ئەمەش لەسەر بنەمای ئەوەی کە وەرزشکردن پاش خواردن و پێش خواردن، دوو شتی جیاوازن، هەروەها کاریگەرییان لەسەر میتاپۆلیزم و شێوازی بەکارهێنانی وزە لەلایەن جەستەوە، جیاوازە.

راپۆرتەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو، وەرزشکردن بە گەدەی بەتاڵ کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر سووتاندنی چەوریی جەستە نابێت، بەپێی ئەوەی کە وەرزشکردن بە گەدەیەکی بەتاڵەوە، وادەکات هەست بە برسێتییەکی زۆر بکەیت لە دوای وەرزش، ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی هەڵبژاردنی خۆراکێکی خراپ، هەروەها رەنگە هەندێک کەس لەکاتی وەرزشکردن لەسەر گەدەی بەتاڵ، توشی سەرئێشە یان سکچوون ببن.

لە خاڵێکی دیکەی سەرنجڕاکێشی راپۆرتەکەدا هاتووە، ئەگەر خواردنی بەیانیمان بە بڕێکی زۆر وەرگرت، بەتایبەت پڕۆتین، رەنگە ئەمە یارمەتیدەربێت بۆ لەدەستدانی کێشێکی زیاتر، بەڵام ئەمە پەیوەستە بەوەی لە چ کاتێکی رۆژەکەدا خواردن دەخۆین، نەک چ کاتێک وەرزش دەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share