گۆڕانکاری ڕوودەدات.. کارەساتی “ئیتیحاد” ڕیاڵ مەدریدی ڕاتەکاند

کارەساتی چوار گۆڵەکەی یاریگای “ئیتیحاد”، بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی گەیاندووەتە ئەو بڕوایەی پێکهاتەکەیان پێویستی بە نوێبوونەوەیە.

بەپێی زانیارییەکانی فێرناندۆ تاڤێرۆی ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”، شکستە مێژووییەکەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر مان سیتی وەک تەزوویەکی بەهێز فلۆرنتینۆ پێرێز و هاوکارەکانی ڕاتەکاندووە، لە ئێستاشدا بیر لەوە دەکەنەوە گۆڕانکاری جەوهەریی لە پێکهاتەی یانەکەدا بکەن.

یەکێک لە جموجۆڵەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕوویداوە، زینەدین زێدان لە نووسینگەکانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئامادەبووە و هیچ سەرچاوەیەک نازانێت بۆ چ مەبەستێک بووە.

بڕیاردراوە هەوڵەکان بۆ کڕینی جود بێلینگهام، هەروەها هێرشبەرێکی ژمارە (9) وەک جێگرەوەی بنزیمە و دوو باڵی بەرگریی ڕاست و چەپ چڕبکرێتەوە.

ئەو ناوانەش کە خراونەتە سەر مێزی گفتوگۆکردن، بریتیبوون لە: هاری کەین، گۆنسالۆ ڕامۆس، دوشان ڤلاهۆڤیچ، کیلیان مباپێ، ڕیس جەیمس، ئەلفۆنسۆ دەیڤیز، فران گارسیا.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. قەنەفە بە ئاسمانەوە دەفڕێت

بابەتی دواتر

دراوی نێودەوڵەتی: لەمساڵدا هەڵاوسان لە عێراق بۆ %6.6 بەرزدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share