وەزارەتی دارایی هەرێم لە سزا و سودەکانی سەر باج خۆشدەبێت

لۆگۆی وەزارەتی دارایی

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند کە بڕیاردراوە بە لێخۆشبوون لە هەموو ئەو سزا و سودانەی لەسەر باجدەران و قەرزەکانی خانووبەرەی میرین، بەمەرجێک تا 31/12/2020 هەموو ئەو باجانەی لەسەریانە پاکتاوی بکەن.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە ڕایگەیاند، لە ژێر ڕۆشنایی نووسراومان ژمارە (274 لە 23/6/2020). سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە (6206 لە 18/10/2020) ڕەزامەندی دا :

1- به‌ لێخۆشبوون لە هەموو ئەو سزا و سودانەی لەسەر باجدەران و قەرزەکانی خانووبەرەی میرین، بەمەرجێک تا 31/12/2020 هەموو ئەو باجانەی لەسەریانە پاکتاوی بکەن.

2- تایبه‌ت به‌و كۆمپانیاو شوێنه‌ بازرگانیانه‌ی كه‌ قه‌رزی ئاسانكاریان لایه‌، ده‌كرێت وه‌ به‌رخستن (مقاصه‌) یان بۆ بكرێت به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌رزانه‌ی لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، به‌ مه‌رجێك چه‌كه‌كانیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێدرابێت.

بابەتی پێشتر

خۆپیشاندەران لە شارەكانی دیكەوە ڕوو لە بەغداد دەكەن

بابەتی دواتر

بازنەی هەڵبژاردنەکانی عێراق و زیانەکانی بۆ کورد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share