مامۆستایانی وانەبێژ: هیچ بڕە پارەیەکی دیاریکراومان ناوێت تەنها دامەزراندنمان دەوێت

مامۆستایانی وانەبێژ لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە هەفتەیەکە بەردەوامن لە گردبوونەوە و ناڕەزایی و ئەمڕۆ دەستەی مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران وەرگرتنی هەموو بڕە پارەیەکی دیاریکراویان ڕەتکردەوە.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دەستەی مامۆستایانی وانەبێژ داواکارییەکانی خستەڕوو و ڕایگەیاند، “هیچ بڕە پارەیەکی دیاریکراو قبوڵناکەن و تەنها دامەزراندنیان دەوێت”، داوایکرد یەک چین لەناو وەزارەتی پەروەردە هەبێت ئەویش مامۆستایانی دامەزراوبێت نەک “مامۆستایانی دامەزراو و مامۆستایانی وانەبێژ”.

نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژەیان بەوەکرد، تائێستا هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار وەڵامیان نەداونەتەوە و داوایان لە مەسرور بارزانی کرد بەدەم داواکارییەکانیانەوە بڕۆن.

مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێن، “ئێمە بۆشاییەکی گەورەمان لە وەزارەتی پەروەردە پڕکردووەتەوە لەکاتێکدا هیچ مافێکمان  پێنەدراوە، ئەرکمان زۆرە و مافمان نییە”.

لە هەرێمی کوردستان 22 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن و بەپێی وتەی نوێنەری دەستەی مامۆستایانی وانەبێژ، مامۆستا هەیە 14 ساڵە وانەبێژە و دانەمەزراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باره‌گاى مه‌لیكى كوردستان نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌

قائیمقامییه‌تى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی خانوو و شوێنه‌ كه‌له‌پورییه‌كان، سیمای گه‌ڕەكه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی ده‌پارێزرێت و باره‌گاى مه‌لیكى كوردستان…
Total
0
Share