بانکێک لە ‘هەژماری من’ دوورخرایەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بانکی پەرەپێدانی نێوەدەوڵەتی (IDB) لەمەودوا بەشێک نابێت لە پڕۆژەی هەژماری من بەهۆی سنووردارکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکانی بانکی ناوبراو لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراق لەڕووی مامەڵەکردن بە دۆلار.

وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو مووچەخۆرانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لە بانکی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) تۆمارکراون، لە رێگەی سەنتەری خزمەتگوزاری پڕۆژەی هەژماری من پەیوەندییان پێوەدەکرێت و ئاگاداردەکرێنەوە لەبارەی گواستنەوەی هەژمارەکانیان بۆ یەکێک لە بانکەکانی دیکەی ناو پڕۆژەکە.

دەشڵێت، پڕۆژەی هەژماری من بەردەوامدەبێت لە کارکردن لەگەڵ حەوت لە بانکە هاوبەش و رێگەپێدراوەکان کە تەواو پابەندن بە رێنمایی و پێوەرەکانی بانکی ناوەندیی عێراقی و توانای مامەڵەکردنیان بە دۆلار هەیە، کە ئەمەش رێگە بە سوودمەندانی پڕۆژەی هەژماری من، دەدات لەوەی کارتە بانکییەکانیان لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق بەکاربهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکێتی: هێرشەكەی ئەمڕۆی نزیك قەزای سەیدسادق بێڕێزییە بە سەروەریی خاك و ئاسمانی عێراق

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “هێرشەكەی ئەمڕۆی نزیك قەزای سەیدسادق بێڕێزییە بە سەروەریی خاك و ئاسمانی…
Total
0
Share