بكوژی كوژراوەكانی چەمچەماڵ دەستگیركرا

بکوژی کوژراوەکانی ئەمڕۆی ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ لەلایەن ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانیەوە دەستگیرکرا و قوباد تاڵەبانیش لە پەیامێكدا دەستخۆشی لە هێزەئەمنییەكان دەكات.

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بڵاویكردەوە، لەلایەن هێزەكانیانەوە توانیویانە بکوژی کوژراوەکانی ئەمڕۆی ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ دەستگیربكەن.

هاوكات قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، لە پەیامێكدا دە‌ستخۆشی لە ‌ھێزە‌ ئە‌منییە‌كان دە‌كات كە‌ توانییان لە‌ ماوە‌یە‌كی كورتدا، تاوانباری “كردە‌وە‌ قێزە‌ونە‌كە‌ی ئە‌مڕۆی چە‌مچەماڵ دە‌ستگیربكە‌ن”.

قوباد تاڵەبانی دڵنیایی ئەوەش دەدات، “كە هەموو لایەک دڵنیا دەکەمەوە کە تاوانبار بە سزای یاسایی خۆی دەگات”.

ئەوەش لە كاتێكدایە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە چەمچەماڵ پیاوێك هەڵیكوتایە سەر ماڵی خەزوری و چوار كەسی كوشت و دوو كەسی دیكەی هەمان خانەوادەی برینداركرد.

بابەتی پێشتر

جۆ بایدن بۆ موسوڵمان: قورئان داواتان لێدەكات بۆ دادپەروەری تێبكۆشن

بابەتی دواتر

فیفا بڕیاری لەسەر یارییەكەی سەنیگال و میسڕ دا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share