بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و چوار کەس برینداربوون

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە سنووری چەمی رێزان، دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و چوار کەس برینداربوون.

بەکر عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگرون، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە سنووری چەمی رێزان ئۆتۆمبێلێکی جۆری مۆنیکا وەرگەڕا و بەهۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکە برینداربوون، کە سەرجەم قوربانییەکان خزمی یەکترن.

لەبارەی قوربانییەکانی رووداوەکەوە، بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگرون، رایگەیاند، دوو منداڵەکە کوڕ و کچێکی پێنج ساڵان و 10 ساڵانن برازای شۆفێرەکەن، تەرمەکانیان گەیەندراونەتە پزیشکی دادی سلێمانی.

وتیشی، دۆخی بریندارەکان تاڕادەیەک جێگیرە و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە بڕی پارەی وەرگیراو لە دایکان و باوکان لە باخچە حکومییەکاندا زیاد دەکات

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک رێنمایی بۆ باخچەکانی ساوایان دەرکرد، بەپێی بڕیارەکە مانگانە بۆ باخچە حکومییە کورتخایەنەکان…
زیاتر ببینە

لیژنەی سەرپەرشتیی فێستیڤاڵی سولی فێست: بەرزکردنەوەی نرخی بلیتی هاتنەژوورەوە بۆ هاوکاریی نەخۆشخانەی هیوایە

لیژنەی سەرپەرشتیی فێستیڤاڵی سولی فێست، ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بەرزکردنەوەی نرخی بلیتی هاتنەژوورەوە بۆ پارکی هەواری شار بڵاوکردەوە لە…
Total
0
Share