ئێران داوای ئازادكردنی 10 ملیار دۆلاری بلۆككراوی لە ئەمریكا دەكات

وەزیری دەرەوەی ئێران داوا لە ئەمریكا دەكات وەك نیشاندانی “نیازپاكی” واز لە بلۆككردنی 10 ملیار دۆلاری وڵاتەكەی بهێنێت.

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، داوای لە ئیدارەكەی بایدن كرد، وەك نیشاندانی نیازپاكی بۆ گەڕانەوە بۆ دانوستاندنەكانی ڕێككەوتنی ئەتۆمی و هەڵگرتنی سزاكانی سەر ئێران، واز لە دەستبەسەرداگرتنی 10 ملیار دۆلاری ئێران بهێنێت و ئەو پارە بلۆككراوانە ئازادبكات.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی دانوستاندنەكان بۆ گەڕانەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی ئەوەشی وتووە، دەیانەوێت دانوستاندنەكانی ڤیەننا بەردەوامبن و بۆ ئەومەبەستە شاندێكیان پێكهێناوە.

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان جەختی لەوەشكردەوە، “لە دانوستاندنەكاندا جددین و دەگەڕێینەوە سەر مێزی گفتوگۆ”. دەشڵێت، ئەگەر ئەمریكا جددییە با واز لەو 10 ملیار دۆلارەی سەرچاوە داراییەكانی ئێران بهێنێت كە دەستیبەسەرداگرتوون.

وەزیرەكەی ئێران دەشڵێت، بۆ ئەوەی بتوانین بڵێین جۆ بایدن لە دۆناڵد ترەمپ جیاوازە، پێویستە ئەو هەنگاوە بنێت.

بابەتی پێشتر

وێنە.. لە بەغداد ڕێوڕەسمی ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال بەڕێوەچوو

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئیسپانیۆل ڕیاڵ مه‌دریدی دووچاری یه‌که‌م دۆڕاندنی لالیگا کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share